سۆن هیونگ مین ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی كۆریای باشوور و یانه‌ی تۆتنهام خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئاسیای له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵی دووههزاروسێزدهوه پێشكه‌ش ده‌كرێت كه سۆن هیونگ مین بۆ حه‌وته‌م جاره له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی به‌ده‌ستی دێنێت، هه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی تۆتنهام ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی بۆ خۆی تۆماركرد، كاتێك بووه یه‌كه‌م یاریزانی ئاسیایی كه نازناوی گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ و خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕینی خوله‌كه به تۆماركردنی بیستوسێ گۆڵ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌ده‌ست دێنێت.
هاوكات سۆنی ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵ یه‌كه‌م یاریزانی ئاسیاییه له مێژوو كه ده‌بێته گۆڵكاری یه‌كێك له پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو تیپه‌كه‌شی پله‌ی چواره‌می له ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو بلیتێكی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگی مسۆگه‌ركرد .
سۆن هیونگ مین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئاسیای له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.