یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌فه‌رمی ئێدین تێرزیچی ئه‌ڵمانی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد، ئه‌ویش له شوێنی ڕاهێنه‌ر ماركۆ ڕۆزه كه به‌م دواییه له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه.
تێرزیچی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره ده‌بێته ڕاهێنه‌ری دۆرتمۆند، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی دووهه‌زاروبیست دووهه‌زاروبیستویه‌ك به شێوه‌ی كاتی بووه ڕاهێنه‌ری زه‌رده‌واڵه‌كان و چه‌ند ئه‌نجامێكی باش و نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، له‌م وه‌رزه‌دا دۆرتمۆند پله‌ی دووه‌می خولی ئه‌ڵمانیای به‌ركه‌وت و هیچ نازناوێكی له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ست نه‌هێنا، بۆیه ئیداره‌ی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ماركۆ ڕۆزه‌ی ڕاهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه كه ته‌نها یه‌ك وه‌رز سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
برووسیا دۆڕتمۆند ڕاهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشانكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.