یانه‌ی بایرن میونشن به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزه‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رزی دیكه درێژكرده‌وه.
ئیداره‌ی بایرن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی نۆیه‌ری تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار درێژكردۆته‌وه، ئه‌م گۆڵپارێزه له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ساڵی دووهه‌زارویازده له یانه‌ی شالكه‌وه په‌یوه‌ندی به تیپه باڤاریه‌كه كرد‌و له‌و كاته‌وه ده نازناوی له‌سه‌ریه‌كی بۆندسلیگاو پێنج نازناوی جامی ئه‌ڵمانیاو شه‌ش نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیاو دوو نازناوی چامپیۆنس لیگی له ڕیزی تیپه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.
له‌م وه‌رزه‌شدا، له ده یاری گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی پاراست، نۆیه‌ری ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ خۆشحاڵی خۆی به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایرن و به‌رده‌وام بوونی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رزی دیكه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز له ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
گوتیشی، من وه‌كو گۆڵپارێزو كاپتنی بایرن ده‌بێت پاڵپشتی سه‌ره‌كی تیپه‌كه بم بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانی یانه‌كه‌مان له دوو وه‌رزی داهاتوودا .
گرێبه‌ستی مانوێل نۆیه‌ر بۆ دوو وه‌رزی دیكه درێژكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.