له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له پانێلێكدا باسیی له گرنگی وه‌رزش و یاری تۆپی پێ له نێو گه‌لانی جیهان كرد‌و ڕۆشنایی خسته سه‌ر پرۆژه‌كانی فیفا له بواری وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشیدا.
ئینفانتینۆ ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی فیفا له سزادان و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی تۆپی پێ ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ڕاسته‌وخۆ له پڕۆژه وه‌رزشیه‌كان له وڵاتانی جیهان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ یه‌كێتیه‌كه خه‌رجی ده‌كات، ئه‌م لێدوانه‌ی ئینفانتینۆ له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا پارساڵ ڕایگه‌یاندبوو، فیفا دووسهدویهك ملیۆن دۆلاری له سزادانی یاریزانان و یانه‌و هه‌ڵبژارده‌و دامه‌زراوه وه‌رزشیه‌كانی جیهان و لێپێچینه‌وه‌و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی تۆپی پێ ده‌ست كه‌وتووه.
هه‌ر له پانێله‌كه‌دا، سه‌رۆكی فیفا ئاشكرای كرد كه ئه‌مساڵ ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌بێته باشترین پاڵه‌وانێتی جامی جیهان له مێژوودا، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له ڕووی پێشێلی مافی مرۆڤ له قه‌ته‌ر و كاتی ده‌ستنیشانكراو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه له مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ئاراسته‌ی فیفا ده‌كرێت.
هاوكات ئینفانتینۆ پێشبینی كرد نزیكه‌ی پێنج ملیار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ڕێگای شاشه‌كانی تیڤی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه سه‌یری یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی له مێژووی مۆندیاله‌كاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.