لە چوارچێوەی دیدارەكانیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە داڤۆس، لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوكۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن كرا و گرنگیی فراوانكردنی دەرفەتەكانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات كرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و تەندروستیدا.
رۆژی شەممە (21ی ئایار/ مایۆی 2022) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێكەوت.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.