له وڵاتی كوێت، مامۆستایه‌كی پسپۆری كیمیای ته‌مه‌ن 50 ساڵ ده‌ستگیركرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌دوای ده‌وامی قوتابخانه ،كاری سواڵكه‌ری كردووه.
ئه‌و مامۆستایه ئافره‌ته، ماوه‌ی 18 ساڵه له كوێت وانه ده‌ڵێته‌وه، هاوڵاتییه‌كی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه،له كاتی سواڵكه‌ری ده‌ستگیركرا، هاوسه‌ره‌كه‌شی مامۆستای په‌روه‌رده‌ی ئیسلامییه خاوه‌نی دوو منداڵیشن.
ئافره‌ته‌كه ،له پێش مزگه‌وتێك له كاتی سواڵكه‌ری ده‌ستگیركرا،له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه باری ئابووری ئه‌و خێزانه زۆر باشه‌و له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ،خاوه‌نی چه‌ندین خانوون.
ده‌سڵاتدارنی ئه‌و وڵاته ،بڕیاریان دا ئافره‌ته‌كه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه ،دوای كۆتایی ئه‌زموونه‌كانیش هه‌ردوو مناڵه‌كه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی بگه‌رێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
مامۆستایه‌ك له‌رێگه‌ی سواڵكردن ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ندین خانوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.