سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت، سبەی دوای نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکرێت، کە پەیوەندی بە کاروباری پەرلەمانەوە ھەیە.
زانا مەلا خالید، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: سبەی کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، مەبەست لەو کۆبوونەوەیەش گفتووگۆکردنە لەبارەی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە کاروباری پەرلەمانەوە بە شێوەیەکی گشتی.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دهشڵێت: ھەرچی پرسێک ھەیە وەکو کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردن و پرسەکانی دیکە کە پەیوەندی بە کاروباری پەرلەمانی کوردستانەوە ھەیە گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: ھەرکاتێک کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا ئەوکات ئەنجامەکەی دیار دەبێت، چونکە بڕیاردراوە کە سبەی کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.