مه‌فره‌زه‌كانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە هەڕەشەی کوشتنی لەکەسێک کردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24 ى 5 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی لێکردووەو ویستویەتی تەقەی لێ بکات ، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆف و چوار مەخزەندا کەبەتۆمەتباربووە.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئ ، ق، ئ) ، به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامە .
پیاوێک لە سلێمانی دەستگیرکرا کە هەڕەشەی کوشتنی لە کەسێک کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.