نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن ڕایگەیاند، هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەرانی کورد نییە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتییانی کورد و ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و بەریتانیا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بە پێویستی دەزانین ڕایبگەیەنین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێم و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش له‌مباره‌یه‌وه نه‌کراوه.
هەروەها ڕایگەیاند: هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.
ئاماژەی بەوەش داوە کە په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌یه."
نوێنەرایەتی حکوومەت جەختیشی کردۆتەوە کە "ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتییانی پێ بجوڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و لەپێشینەکانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.