وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە دوا وادەی داشکانی 15%ـی کرێی کارەبای دیاری کرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی 2022/05/31 دوایین وادەیە بۆ داشکاندنی لە (15%)ی کرێی کارەبا.
جەختیشی کردۆتەوە کە "هەربۆیە هەر هاوبەشێکی کارەبا بۆ سوودمەند بوون لەم داشکاندنە، دەتوانێ تاوەکو ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگە سەردانی فەرمانگەکانی فرۆشیاریی وزەی کارەبا بکات."
لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا، لە 1ـی تشرینی دووەمەوە ساڵی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی کارەباوە کاری پێ دەکرێت و تا ئێستا چەند جارێک وادەکەی درێژ کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.