کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی چوارشەممە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆڵی خۆڵبارین کەمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆز و خۆڵێکی سووک پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئاستی خۆڵبارێن بە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە مەودای بینینی سبەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان (4- 9) کیلۆمەتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.