Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:36

لە هێرشێكی چەكداری بۆ سەر قوتابخانەیەك لە تێكساس 21 كەس كوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی هێرشێكی چەكداری بۆسەر قوتابخانەیەكی سەرەتایی لە ویلایەتی تێكساس لە ئەمریكا، 21 كەس كوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە میدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكاوە وەرگیراون، هێرشەكە لە شارەدێی ئوڤالدە كە زیاتر لە 16 هەزار دانیشتووی هەیە و 90 خولەك لە رۆژئاوای سان ئەنتۆنیۆوە دوورە، ئەنجامدراوە.
هێرشەكە لە قوتابخانەی سەرەتایی ئوڤالدە كە نزیكەی 600 قوتابی هەیە روویداوە و 18منداڵ و سێ كەسی پێگەیشتوو گیانیان لەدەستداوە .
لای خۆیەوە پۆلیس دەستگیركردنی گومانلێكراوەكەی راگەیاند و هیچ زانیارییەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردەوە.
لە كاتێكدا سەرجەم قوتابخانەكانی شارەدێیەكە داخران و خوێندن راگیراوە، پۆلیسی سان ئەنتۆنیۆ لە رێگەی تیمەكانی، هێلیكۆپتەر و پشكنەرانی تاوان بەشێوەیەكی چالاك لە هێرشەكە دەكۆڵنەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.