Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 09:22

دوو تیرۆریست لە پارێزگای میسان دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو تیرۆریست دەستگیركران.
لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای میسان باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
لیوا یەحیا رەسوڵ لە هەژمارەكانی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە قەزاكانی كەحلا و قەلعەت ساڵح سەربە پارێزگای میسان، دوو تیرۆریستیان دەستگیركردووە.
راشیگەیاندووە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.