Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:14

ڕووسیا داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات 

بۆ ئەوەی قەیرانی خۆراكی جیهانی روونە‌دات
کوردستان TV
100%

لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ،هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانیا راگیراوەو نرخی خۆراك بەرزبۆتەوە.
لەوبارەیەوە دیپلۆماتكارێكی باڵای ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەی كرد وەك مەرجێك بۆ دووركەوتنەوە لە  قەیرانی خۆراكی جیهانی بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانیا لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.
بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵی رووسیا، ئاندرێ رودێنكۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە كە  چارەسەری كێشەی خۆراك بە رێبازێكی بەكۆمەڵدا تێدەپەڕێت كە بە تایبەتی هەڵگرتنی ئەو سزایانە دەگرێتەوە كە بەسەر هەناردەكردن و مامەڵە داراییەكانی رووسیادا سەپێندراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.