Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:18

كەركووك.. دوای كوژرانی شەش جوتیار شاندێكی ئەمنی عێراقی گەیشتنە گوندی بەشیر 

کوردستان TV
100%

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی، بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، گەیشتە گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركووك، ئەوەیش دوای ئەوەی شەوی 23ی ئەم مانگە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری جووتیارانی نیشتەجێی گوندەكەیان دا و بەهۆیەوە شەش جووتیار كوژران.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی كردووە كە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری شاندێك گەیشتوونەتە گوندی بەشیر.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە شاندەكە بە ئامانجی بەدستهێنانی زانیاری لەبارەی پەلامارەكەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر گوندی بەشیر، سەردانەكەی گوندەكەی كردووە.
باسی لەوەش كردووە كە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری ،جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە میانی سەردانەكەی بۆ گوندی بەشیر، هێزە ئەمنییەكانی لە ناوچەكە بەسەركردووەتەوە و رایگەیاندووە "پێویستە هەوڵە هەواڵگرییەكان چڕتر بكرێنەوە، بۆ ئەوەی پاشماوەكانی تیرۆر نەتوانن هیچ دەرفەتێك بقۆزنەوە تا رەوشی ئاسایشی پارێزگای كەركووك، بشڵەژێنن.
شەوی 23ی ئەم مانگە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری جووتیارانیان دا لە گوندی بەشیر و لە ئاكامدا، شەش جووتیار كوژران.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.