Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:16

كۆریای باكوور سێ مووشەكی بالیستی تاقیكردەوە كە یەكێكیان كیشوەربڕ بووە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور رایگەیاند كە كۆریای باكوور سێ تاقیكردنەوەی مووشەكی بالیستی ئەنجامداوە كە یەكێكیان تاقیكردنەوەی مووشەكی كیشوەربڕ بووە.
بەپێی زانیارییەكانی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور، كۆریای باكوور كاتژمێر 00:06بە كاتی ناوخۆ، مووشەكێكی بالیستیی كیشوەربڕ و كاتژمێرەكانی 06:37 و 06:42 دوو مووشەكی بالیستی لە ناوچەی سونان-ی پیۆنگ یانگ-ی كۆریای باكوورەوە ‌هەڵداوە.
لەكاتێكدا مووشەكی یەكەم 300 كیلۆمەتر بە بەرزی 550 كیلۆمەتر رۆیشتووە، مووشەكی دووەمیش 750 كیلۆمەتر بە بەرزی 50 كیلۆمەتر رۆیشتووە و كەوتۆتە كەنارەكانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
هەروەها مووشەكی سێیەم گەیشتووەتە بەرزایی 20 كیلۆمەتر و لە راداردا ون بووە.
وەزیری بەرگریی ژاپۆن، كیشی نۆبوۆ رایگەیاند كە مووشەكەكان لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری تایبەتی نیشتمانیی ژاپۆن كەوتوونەتە خوارەوە.
ناوبراو گوتیشی: چالاكییەكانی كۆریای باكوور بەتایبەت تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی، مەترسی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ژاپۆن و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دروست دەكات.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.