Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:37

هۆكارەكانی زۆری لیكی ناودەم لە شەودا بزانە

کوردستان TV
100%

زۆری لیكی ناودەم لە شەودا لەلای زۆر نەخۆش و دایكان و باوكان و هاوڵاتییانەوە وا دەزانرێت كە نیشانەی بوونی كرمی ناو ڕیخۆڵەوە ڕوو دەدات.
 بەڵام د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی  خۆراك دەڵێت" بوونی كرم لە ناو ڕیخۆڵەوە ، دوورە لە ڕاستیەوە، چونكە تووشبوون بە كرمی ناو ڕیخۆڵەكان و نابێتە هۆی زۆری لیكی ناو دەم نە لە شەو، نە لە ڕۆژدا.
لەبارەی هۆكارەكانی زۆری لیكی ناودەم لە شەودا د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی بۆ چەند خاڵێك دەخاتە روو كە بریتین لە : 
1. هەوكردن و برینی ناو دەم بە بۆنەی ڤایرۆسەوە.
2. هەوكردنی قورگ، لەوزەتێن، جیوب (گیرفانە هەواییەكان).
3. زۆر خواردنی خۆراكی ترش و مزرەمەنییەكان.
4. خانمان لە كاتی سكپڕیدا.
5. كێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەددە.
6. ددان نەشتن و پاك نەكردنەوەی؛ بوونی تاقمی ددان.
7. بوونی هەوكردنی بەهێزی وەك نەخۆشی سیل یان ڕێبیز (دەردە هاری دوا گەستنی سەگەوە).
8. لەجێ چوون یان شكاوی شەویلگە.
9. پێوەدانی جاڵجۆڵكەی ژەهراوی، خواردنی قارچكی ژەهراوی.
10. ژەهراوی بوون بە زەرنیخ یان مس یا گۆگرد.
11. ددان هاتن لە منداڵانی ساوا.

12. بەكارهێنانی هەندێ دەرمانی دژە خەمۆكی یان چارەسەری زەهایمەر.
13. بوونی ئازارێكی زۆر لە ناو سكدا.
قووت نەدانی لیك بە هۆی كردنەوەی دەم
1. هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە بەهۆی گیرانی لووتەوە یان خەوی قووڵەوە یا قەڵەوی یان نەخۆشیەكانی كۆئەندمی هەناسەوە.
2. خەوتن لەسەر لا یان شێوازی هەڵەی نووستن.
3. دانەخستنی دەم و لێو بە تەواوی.
4. گەورە بوون یان هەوكردنی زمان یان نەبوونی توانای جوڵانی زمان بە باشی.
5. هەندێك نەخۆشی وەك پاركنسۆن یان پوكانەوەی ماسولكەو دەمارەكان.
هەندێ جار بینینی خواردنی ترش یان توند لە خەودا یان تام كردن یان بینینی خواردنی ترش یان توند پێش خەوتن.
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.