Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:21

لە سۆران مەڕاسیمێكی گەورەی رێزلێنان بۆ "ئیسماعیل بێشكچی" بەرێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

سبەی پێنجشەممە 26-5-2022 لە ژێر ناوی "تیۆری سەربەخۆیی كوردستان لە ئەحمەدی خانییەوە بۆ ئیسماعیل بێشكچی" ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهاوكاری زانكۆی سۆران مەڕاسیمێك بۆ نووسەر و بیرمەند و دۆستی كورد  "ئیسماعیل بێشكچی" سازدەكات. 
سەرەتای مەڕاسیمەكە، كە خودی ئیسماعیل بێشكەچی ئامادە دەبێت ،لە كاتژمێر  10:30 پەردە لادان لەسەر پەیكەری ئیسماعیل بێشكچی لە زانكۆی سۆران دەست پێ‌ دەكات ، دواتر وتاری هەریەكە لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دكتۆر شێروان شەریف قورتاس سەرۆكی زانكۆی سۆران و ئیسماعیل بێشكچی دەخوێندرێنەو، دواتر پارچە هۆنراوەیەك لەلایەن موئەیەد تەیب بۆوەسفی ئیسماعیل بێشكچی پێشكەش دەكرێت.
لە كاتژمێر 4 ی ئێوارەلەناوچەی گەشتیاری شنگلبانە شەقامی بێشكچی دەكرێتەوە ئەمەش وەك رێزێك بۆ نووسەر و سیاسەتمەدارو  دۆستی دێرینی كورد ئیسماعیل بێشكچی، ئەو شەقامەی بەناو دەكرێت. 
لە كاتژمێر 7ی ئێوارە دانیشتنی دووەم هەرلە شنگلبانە لە ژێرناوی "پڕۆسەی تیۆریزەكردنی فیكری سەربەخۆیی كوردستان" بەڕێوەدەچێت و چەند بڕگەیەكی جیاواز لەخۆ دەگرێت .
ئا- كامران
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.