Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:23

وەزارەتی كارەبا پێنج بڕیاری گرنگی دەركرد

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ چوارشەممە 25-5-2022كۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی كارەبا بە سەرپەرشتیی كەمال محەمەد ،ساڵح وەزیری كارەبا بەڕێوەچوو. 
لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنی كار و پڕۆژەكانی كارەبا كرا و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
-بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەك لە یەكەكانی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا بەگەڕ دەخرێن.
-كارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابین دەكرێت.
-راپۆرتی سێ ساڵی یەكەمی وەزارەتی كارەبا لە كابینەی نۆیەم ئامادە دەكرێت.
-قۆناخی یەكەمی پرۆژەی پێوەری زیرەك تەواو دەكرێت و كار بۆ زیادكردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەك دەكرێت. تا ئێستا (1,266,328) پێوەری زیرەك بەستراون.
-شێوازی  پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی كارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەكرێتە ئەزموونێك بۆ پێدانی هاوشێوەی كارەبا بە شوێنەكانی دیكە. لە هەموو پارێزگاكان نموونەیەك بە هەمان شێوە جێبەجێ دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.