Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:18

بە گوژمەی 288،099،000 دینار پرۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە هەردوو گەڕەكی حسناوە و كەمئەندامان جێبەجێ دەكرێت كە بە هەزاران كەس لە دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە لێی سوودمەند دەبن.
پرۆژەكە پێكهاتووە لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستكردنی شەقام بۆ هەردوو گەڕەكەكانی حسناوە و كەمئەندامان لە سنووری شارەوانیی كەسنەزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە ڕێكەوتی 1/9/2021 دەستیپێكردووە و تاوەكوو ئێستاش بەڕێژەی 92٪ی كارەكانی تەواوكراون و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
گوژمەكەی 288،099،000 دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێرە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت، دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە دڵخۆشن بە تەواوبوونی پرۆژەكە، بەهۆی ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو شوێنانە بەرز دەكاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.