به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، 3 به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی 3 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر 3 تۆمەتبار كە ماددەی هۆشبەریان پێیە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە كاتی دەستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان دەستیش گیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر، دوای ئەوەی پشكنینیش بۆ تۆمەتباران ئەنجامدرا دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی ھۆشبەرن.
تۆمه‌تباره‌كانیش بریتی بوون له:-
گ، ق، ع لەدایكبووی 1971
أ، ح، ع لەدایكبووی 2000
ع، س، ع لەدایكبووی 2003
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (30)ی تایبەت بەماددە هۆشبەرەکان تۆمه‌تباره‌كان دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.