سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی سه‌در له به‌غدای پایته‌خت بیستراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه زانیاری‌یان خسته‌ڕوو و ڕایانگه‌یاند: ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز بوو له ماڵێكی ناوچه‌ی سه‌در له شاری به‌غدا.
ڕاشیانگه‌یاند: ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵه غازه‌كه زۆر گه‌وره بووه و زۆرێك له هاووڵاتییان وایانزانیوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێك غاز بووه.
سه‌رچاوه‌كان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵه غازه‌كه خاوه‌نی ماڵه‌كه بریندار بووه و به ڕێژه‌ی زۆر و مه‌ترسیدار سووتاوه و ڕاسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.