سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهم لەبناری چیای هەڵگورد دوو هاووڵاتی لەکاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری، مینێک پێیاندا تەقییەوە و به سهختی برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند: دوو هاوڵاتییەکە بە ناوەکانی (فەرهاد شێرزاد خدر) و (یوسف شێرزاد خدر) کە برای یەکترن، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری ڕوویان لە ناوچە کوێستانهکانی بناری چیای هەڵگورد لە سنووری قەزای چۆمان کردبوو، بەداخەوە مینێکیان پێدا دەتەقییەوە و بریندار بوون.
ڕاشیگەیاند: بە پێی دوایین زانیاری لە ئێستادا باری تەندروستی یەکێک لە بەرکەوتووان جێگیرە و ئەوەی دیکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر گواستراوتەوە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی لە هەولێر.
جێی باسە ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر (5) هاووڵاتی بەر مین کەوتوون کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هەندێکیان بریندار بوون و قاچیان پەڕیوە.
ههواڵنێر: کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.