ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و پرسی بارودۆخی گشتی عێراقییان تاوتوێ كرد.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، حكوومه‌تی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی گشتی عێراق كرد، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانیان تاوتوێ كرد.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوو لایه‌نی یاسایی و جێبه‌جێكاری له‌سه‌ر زۆرێك له بابه‌ته‌كان كرایه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.