ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 4 ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ردوو شاری كابوول و مه‌زار شه‌ریفیان له ئه‌فغانستان هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
میدیاكانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه: له شاری مه‌زار شه‌ریف 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س كوژران و 15ی تریش بریندار بوون.
ڕاشیانگه‌یاند: له شاری كابوولی پایته‌ختیش ته‌قینه‌وه له مزگه‌وتێك ڕوویداوه و بووته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند قوربانییه‌ك.
لای خۆیه‌وه ئاسف وه‌زیری گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی بلخ بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس) ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كانی شاری مه‌زار شه‌ریف بۆمبڕێژكراوبوون به 3 ئۆتۆمبێله‌وه كه له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی شاره‌كه ته‌قیونه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه‌ش 15 كه‌س بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كابوول ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له مزگه‌وتێكی شاره‌كه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 10 تریش بریندار بوون.
جێی باسه تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك خۆی به به‌رپرسیاری ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان دانه‌ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.