ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری هه‌ولێر ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن نزیكی 60 ساڵ به‌هۆی به‌رگه نه‌گرتنی گیانله‌ده‌ستدانی مێرده‌كه‌ی، خۆی هه‌ڵده‌واسێت و كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێ.
ئافره‌ته‌كه ناوی (ته‌مینه عه‌زیز عه‌وڵا) و نزیكه‌ی 5 مانگ به‌ر له ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌ویش به‌رگه‌ی دووری هاوسه‌ره‌كه‌ی ناگرێت و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی هه‌ڵده‌واسێت و كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێ.
ئافره‌ته‌كه پێشتر چه‌ند جارێكی تریش هه‌وڵی خۆ كوشتنی دابوو به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویسته ڕاده‌به‌ده‌ری كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یبووه و نه‌یویستووه دوای ئه‌و ئیتر ژیان به‌سه‌ر ببات.
ته‌رمی ئافره‌ته‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه تا له هۆكاری مردنه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.