Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:24

نووسینگەی سەرۆكی حكومەت: وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی دەستی لەكار كێشایەوە

بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بكات و پرۆسەی چارەسەریشی كاتی زیاتری پێویستە.
کوردستان TV
100%

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی دكتۆر كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی..
ڕاگەیەندراوێك لە نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دكتۆر كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بكات و پرۆسەی چارەسەریشی كاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە كار كێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆكی حكومەت كرد.
بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دكتۆر كەمال ئەتروشی كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆكی حكومەت دەست لە كاركێشانەوەكەی پەسند كرد و بڕیاری داوە كە بەرێزیان وەك ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان كاتدا بەڕێز كەمال محمد سالح وەزیری كارەبا راسپێردرا، بە وەكالەت كاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەڕێوە ببات.

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2022/5/26
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.