Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:30

مەسرور بارزانی: شۆڕشی گوڵان خەونی دوژمنانی كوردستانی لەگۆڕنا كە دەیانویست گەلی كوردستان لە ناوببەن

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان پەیامێكی راگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەكان و بەشدارانی شۆڕشەكە و كەسوكاری سەربەزری شەهیدان دەكەم. 
شۆڕشی گوڵان وەك درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول، خەونی دوژمنانی كوردستانی لەگۆڕنا كە دەیانویست گەلی كوردستان لە ناوببەن، بۆیە پەیامێكی بەهێزی گەلی كوردستان بوو كە ستەم و داگیركاری ڕەتدەكاتەوە و هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواكانی نابێت، لەم پێناوەشدا قوربانییەكی زۆر درا و چەندین داستان و نەبەردی مەزنیش لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستاندا تۆمار كران ، دیارترینیان داستانی مێژوویی خواكوڕك بوو بە ڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی. 
ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی ساڵڤەگەڕی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە، كە خەباتی گەلی كوردستان لە پێناو پاراستن و بەرگریگردن لە دەسكەوت و دامەزراوە شەرعییەكانی، بەردەوامە و پێویستە خەڵكی كوردستان بە هەموو لایەن و پێكهاتەكانیەوە، داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی بكات كە بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون .
لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینێكی زۆرەوە یادی هەموو پێشمەرگە قارەمان و بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەكەینەوە ، لە سەرووشیانەوە شەهیدی سەركردە ئیدریس بارزانی. 
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی كوردستان .

مەسرور بارزانی
26ی ئایاری 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.