Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:22

دوای 22 ڕۆژ تەرمی گەشتیارە عەرەبەكە لە ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بەیانی لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی چۆمان  لە ڕووباری چۆمان تەرمی ئەو گەشتیارە بە ڕەگەز عەڕەبە دۆزرایەوە، كە 22 ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ كچەكەی كەوتنە ناو ڕووبار و خنكان.
موقەدەم ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی چۆمان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند:  دوای هەوڵ و ماندووبوون و بەدواداگەڕانی بەردەوامی تیمەكانی بەرگری شارستانی، بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی (عەبدولقادر عەبدولڕەزاق) لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی چۆمان دۆزرایەوە، كە 22 ڕۆژ پێش ئێستا لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ڕووباری چۆمان كەوتە نێو ڕووبار و لەگەڵ كچەكەی خنكان. 
گوتیشی: 22 ڕۆژە بەردەوام تیمی بنكەكانی (چۆمان، قەسرێ، حاجی ئۆمەران، كۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی، سمیلان، تیمی مەلەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران) بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، لەگەڵ خەڵكی دەڤەرەكە خەریكی لێگەڕان بووین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەشتیارە، ئەمڕۆش لە دووری نزیكەی 500 مەتر دوور لە شوێنی ڕووداوەكە تەرمەكەی دۆزرایەوە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی لە سۆران كرا. 


پەیامنێر: كەریم سمكۆ
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.