بەچاودێری "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر وبەئامادەبوونی چەندین كەسایەتی حكومی و ئەدەبی و دۆست و هاوڕێیان و بنەماڵەی قوتابی دێرینی ئەربیل ئولا و گەورەترین ئینسكلۆپیدیاناسی كورد و نووسەر "جەمال خەزنەدار "،لەمۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر پەردە لەسەر مێز و دیواربەندی بەڕێزیان لادرا.
مامۆستا و نووسەر و رووناكبیر، لە ساڵی (1938) لە هەولێر لەدایكبووە و لەمێژووی تەمەنی خۆیدا خزمەتێكی بەرچاوی بەدنیای نووسین و رۆشنگەری كوردی كردووەو یەكێكبووە لەكۆكەرەوەو خەمخۆرە دیارەكانی بەئەرشیفكردنی رۆژنامەگەری كوردی و لەزۆربەی رۆژنامەو گۆڤارەكاندا دەستی نووسین و هاوكاری بڵاوكراوەكانی دیاربووە.
ئا- كامران
پەردە لەسەر دیوار بەندی نووسەر"جەمال خەزنەدار" لادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.