Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:22

نێچیرڤان بارزانی : دەبێ هەموو هێزی پێشمەرگە ببێتە یەك

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە، بە یاوەری هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەك فەرماندەی باڵای پێشمەرگە بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی 27یەمین خولی دەرچووانی ئەفسەران لە ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ گەیشتە زاخۆ.
بە گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی، رێوڕەسمی 27یەمین خولی دەرچووانی ئەفسەران لە ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ دەستی پێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە، لە میانی رێورەسمەكەدا، گوتارێكی پێشكەش كرد و گوتی:  دەبێ هەموو هێزی پێشمەرگە ببێتە یەك و پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان دامەزراوە نەك بۆ پاراستنی حزبەكان.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هێزی هاوپەیمانانی كرد بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەو گوتی: نابێت مەترسی داعش بەكەم سەیر بكرێت و دەبێ لەسەر دڕندەیی داعش بێ دەنگ نەبین.
لە رێورەسمی دەرچووانی 27یەمین خولی دەرچووانی ئەفسەران لە ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆدا، 499 قوتابی بڕوانامە وەردەگرن و لە ریزەكانی پێشمەرگە دەبن بە ئەفسەر.
نوێدەكرێتەوە ...
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.