Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:26

دكتۆر ئەحمەد دووبەردانی: نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێلەیی لە مەخمور و 50 قەرەوێلەیی لەگوێر دروست دەكرێن

کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێلەیی لەمەخمور و نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێلەیی لەگوێر دروست دەكرێن
لەمبارەیەوە دكتۆر ئەحمەد نازم دووبەردانی،جێگری گشتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە كوردستان تیڤی گوتی: بە پشتیوانی و هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگای كوردستان تیڤیییەوە  مژدەیەكی خۆش بە خەڵكی گوێرو مەخمور  رادەگەێینم كە بڕیاری دروست كردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێلەیی لە مەخمورو دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێلەیی لە گوێر دەرچووەو لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست بەدروستكردنی  نەخۆشخانەكە دەكرێت.
جێگری گشتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا گوتیشی: دروستكردنی ئەم دوو نەخۆشخانەیە خزمەتێكی زۆر بە هاووڵاتیانی ناوچەكە دەكات.


كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.