Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:23

پەردە لەسەر پەیكەری "كەریمی ئەلەكە" لادرا

کوردستان TV
100%

لە ناوچەی هەرمۆتە لە شاری كۆیە،دامەزراوەی كەریمی ئەلەكە، بە هاوكاریی بەشی كتێبخانە گشتییەكانی شاری كۆیە لە مەراسیمێك دا پەردەیان لەسەر پەیكەری كەسایەتی نیشتمانی و كۆمەڵایەتیی كوردستان "كەریمی ئەلەكە" لا دا.
 كەریمی ئەلەكە لە كابینەی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شێخ مەحمودی نەمر، وەزیری دارایی بووە، بەڵام مووچەی وەرنەگرتووە و خۆبەخشانە كاری كردووە،كەسایەتییەكی خێرخواز بووە، بەداخەوە ساڵی 1948 لە شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسە پەیكەرەكە لەلایەن هونەرمەند،(چێنەر نزار) دروستكراوە ،بەرزای پەیكەرەكە 150 سانتیمەتر و بنكەكەشی دوو مەتر و 40 سانتیمە و بە هاڕاوەی بەرد دایڕشتۆتەوە.
 ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.