Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:22

حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتیان نەكردووە

راگەیەنراوێكی سەبارەت بە ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتیان بڵاوكردەوە
کوردستان TV
100%

حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتیان بڵاوكردۆتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
دیارە ژمارەیەك هاونیشتمانیانی كورد لە بەریتانیا و میدیاكان پەیوەندی دەكەن لەسەر پرسی ناردنەوەی بە زۆری هاووڵاتیانی كورد و ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەریتانیا لەو بارەیەوە.
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا بە پێویستی دەزانێ ڕایبگەیەنێ كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و، هاوكات بە ڕوونی دەیڵێین لە سەردانی فەرمی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی زۆرەملێ باس نەكراوە و هیچ ڕێككەوتنێكیش لەو بارەیەوە نەكراوە. هەرێمی كوردستان و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا لەسەر ئاستی نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراو و بەدواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هەماهەنگن و  هاوكاریی یەكتر دەكەن.
پەیوەندییە دوولایەنەكانی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان قووڵ و دۆستانەن و لەسەر بنەمای هاوبەشی و بەرژەوەندیی دوولایەنەیە، ئەو پرسەی كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت چەواشەی بكەن و هەستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ‌ بەرژەوەندی كورتخایەنی خۆیان بەكاری بهێنن، ڕەتی دەكەینەوە و ئەولەویاتەكانی پەیوەندی دوولایەنە بەهیچ شێوەیەك پرسی ناردنەوەی بەزۆر نییە.
26 ئایار 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.