بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەكی 10 نهۆمی لە شاری ئابادان سەربە پارێزگای خوزستان رۆژئاوای ئێران، سەدان كەس رژانە سەر شەقامەكانی شارەكە.
ئاژانسی چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران "Hrana" بڵاوی كردەوە، سەدان كەس لە ئابادان بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەكی 10 نهۆمی رژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەیان لەو كەسانە كرد كە بەرپرسیارن لە داڕووخانی باڵەخانەكە و دروشمیان لە دژی رژێم دەگوتەوە.
باڵەخانە 10 نهۆمییەكە كە كاركردن بۆ بونیادنانی لە ناوچەی تەهلەنجی ئەمیری لە ئابادان بەردەوام بوو و دەكرا بە سەنتەری كاریی مێترۆپۆلی ئابادان، رۆژی دووشەممە داڕووخا.
ژمارەی ئەوكەسانەی بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 18 كەس، .مەزەندەش دەكرێت 10 كەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكەدا مابن.
لە ئێران بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەكی 10 نهۆمی 18 كەس گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.