ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له گه‌لی عێراق كرد نوێژی شوكر بكه‌ن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قام بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئه‌نجام دا كه پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی سه‌دره‌وه پێشكه‌ش كرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 175 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو و پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ندكرا.
هه‌ر دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌ی گه‌لی عێراق.. دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل پێویسته له‌سه‌رتان دوو ڕكاعه‌ت نوێژی شوكر بۆ خوای گه‌وره بكه‌ن".
ڕأشیگهیاند "دوای ئه‌وه‌ش بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاهه‌نگ بگێڕن بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.