شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین كه به‌م دواییه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هه‌رێمی كوردستان و عێراق زیادیان كردووه، سه‌ره‌ڕای خراپییه‌كانی و دروستبوونی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌سته‌وه‌ری له مرۆڤدا، چه‌ندان سوود و لایه‌نی باشیشی هه‌یه كه مرۆڤ لێی بێ خه‌به‌ره.
شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ندان لایه‌نی باشیان هه‌یه كه لێره‌دا ته‌نیا 10 خاڵی گرینگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:-
كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان
خۆڵبارین ده‌بێته هۆی لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان به‌تایبه‌ت له وڵاته پیشه‌سازییه‌كاندا كه گازه ژه‌هراوییه‌كان له ئاسمان لاده‌بات و هه‌وای پاك جێی ده‌گرێته‌وه.
ده‌بیته په‌ینی سروشتی بۆ زه‌وی
پسپۆرانی كشتوكاڵ پێیانوایه هه‌ڵكردنی تۆز و خۆڵ و دواتریش بارینی باران ده‌بێته په‌ینێكی سروشتی بۆ زه‌وی كشتوكاڵی و دار و دره‌خت به‌تایبه‌تیش له ناوچه بیابانییه‌كاندا.
به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگریی منداڵ
ڕه‌نگه ئه‌م خاڵه به‌لاته‌وه جێگه‌ی سه‌رسڕمان بێت، به‌ڵام زاناكانی به‌ریتانیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگریی منداڵ به‌تایبه‌تیش له كێشه‌كانی سینگ و نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌بوودا.
زیادبوونی به‌رگری له به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان
بوونی تۆزی ماڵه‌وه كه له ده‌رئه‌نجامی شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین دروست ده‌بن، ده‌بنه هۆی دروستبوونی حه‌ساسییه و به‌مه‌ش به‌رگری دژی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته زیاتر ده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگه بۆ خۆراكی ده‌ریا و زه‌ریاكان
شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگ بۆ ده‌ریا و زه‌ریاكان و گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك ئاسن و فۆسفۆڕ و سیلیكۆن و مه‌نگه‌نیز و زیو و زینك بۆ ده‌ریا و زه‌ریاكان، ئه‌م ماددانه‌ش ده‌بنه خۆراكی گرینگ بۆ زینده‌وه‌ر و گژوگیای ده‌ریاكان كه له ئه‌نجامدا خۆراكن بۆ ماسییه‌كان.
ڕێگریكردن له تیشكه زیانبه‌خشه‌كان
له‌ناوبردنی میكڕۆب له‌نێو هه‌وادا
ڕێگری له به‌هه‌ڵمچوونی ئاو ده‌گرێت
پله‌ی گه‌رمی كه‌م ده‌كاته‌وه
رۆلێكی گرینگ ده‌بینێ له ته‌لقیعی ڕووه‌كه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.