ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی بڕیاری دا ئه‌ركی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) بۆ ساڵێكی تریش درێژ بكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان بڕیاری دا كار و ئه‌ركه‌كانی یۆنامی له عێراق تا ساڵی 2023 درێژ بكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها داوای له جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكاری هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند بكات بۆ به‌یه‌كه‌وه كاركردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
داواشی لێ كرد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ لێكنزكبوونهوهی لایه‌نه‌كان و ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتمانی له‌نێو پێكهاته و لایه‌كاندا بۆ كۆتاهێنان به ئاڵۆزی و ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.