به‌رپرسی ناوچه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كورستان ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی ته‌قه‌یان له خاڵێكی پێشمه‌رگه كردووه و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه.
هاشم تروانشی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كانی ماسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 له چیای گامنێركی له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه له خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌ك به چه‌كی قه‌ناس بریندار بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رله‌ئێواره چه‌كدارانی په‌كه‌كه به مووشه‌ك بۆردومانی گوندی ئه‌ره‌دنای سه‌ر به شاره‌دێی بامه‌ڕنێ له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی له پارێزگه‌ی دهۆك كردبوو.
له‌مباره‌یه‌وه میران عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بامه‌ڕنێ بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا 2 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و منداڵێكیش بریندار بووه.
لای خۆشییه‌وه دژه‌تیرۆری كوردستان جه‌ختی كردبووه‌وه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
هه‌واڵنێر: هێرش ئیسكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.