ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی 2 مانگی ڕابردوودا نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ بایكۆتكردنی كڕینی نه‌وتی ڕووسیا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 118.17 دۆلار، واته ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به ڕێژه‌ی 4% به‌رز بووه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 18 سه‌نتی هاته سه‌ر و به ڕێژه‌ی 0.2% به‌رزبووه و گه‌یشته 113.91 دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپایه بۆ بایكۆتكردنی نه‌وتی ڕووسیا كه تا ئێستا به فه‌رمی 27 وڵات ڕه‌تیان كردۆته‌وه نه‌وت له‌و وڵاته بكڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.