ده‌سته‌ی گشتی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا ئاشكرای كرد كه ده‌یان تووشبووی نوێی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموونیان تۆمار كردووه و به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان له كه‌ندا بۆ 26 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی ئاوڵه‌ی مه‌یموونیان له هه‌رێمی ئۆتاریۆ تۆمار كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌شی هه‌ره زۆری تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كه له هه‌رێمی كیبیكن كه ژماره‌یان 25 كه‌سه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو 9 تووشبووی نوێیان تۆمار كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێیانوایه ژماره‌ی تووشبووان زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتر بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ ڕۆژانی داهاتوو پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كان و پێدانی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا هه‌فته‌ی ڕابردوو تووشبوونی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی ئاشكرا كردبوو، ژماره‌ی تووشبووانیش تا ئه‌مڕۆ بۆ 26 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه له كۆی 20 وڵاتی جیهان تا ئێستا 200 حاڵه‌تی تووشبوونی ئاوڵه‌ی مه‌یموونیان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆر دێڤید هێیمه‌ن ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه گومانیان هه‌یه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازاندا و سه‌ره‌تاش له ئه‌وروپا له هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و به‌لجیكا بڵاو بووبێته‌وه.
نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڤایرۆسێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی دروستبوونی تایه‌كی توند و هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێسته له مرۆڤدا.
ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وڵاتی كۆنگۆی دیموكراتی دۆزرابووه‌وه، دواتریش حاڵه‌ته‌كان له وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا زیاتر به‌ده‌ركه‌وتن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسیداری نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری هه‌یه، یه‌كێكیان ڤایرۆسی كۆنگۆی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیداره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه له 10%، جۆره‌كه‌ی تریان سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیاوه‌یه و ئه‌م جۆره‌یان مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی كه‌متره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه 1%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.