ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق و ئێران یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاری له‌نێو یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری وه‌رزشی له شاری به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یارییه‌كه له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌یه بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ، كاتژمێر 5 به‌كاتی به‌غدا فیكه‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه لێ ده‌درێت.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق و ئێران ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو یارییه‌كی تری دۆستانه‌یان ئه‌نجامدابوو، یارییه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام كۆتایی هاتبوو.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری چیكی میرۆسلاڤ سوكوب به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌كات كه بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ڕكابه‌رییه‌كان ده‌ست پێ بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی ئوستڕالیا، ئوردن و كوێت یاری ده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵه‌مپی ئێرانیش له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆزبه‌كستان، توركمانستان و قه‌ته‌ڕ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.