ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل خسته‌ڕوو كه دوێنێ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و بووه یاسا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا زۆر نیگه‌رانه به ده‌ركردنی یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: یاساكه ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و په‌ره به دروستكردنی ژینگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌دات، هه‌روه‌ها یاساكه به ڕوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه هاوسێكانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل دروستیان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتییه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل به‌رده‌وام و جێگیر ده‌بن، له‌نێویاندا پشتیوانیكردن له فراوانكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوسێكانی بۆ به‌دیهێنانی زیاتری ئاشتی و گه‌شه‌كردن بۆ هه‌موولایه‌ك.
دوێنێ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئه‌نجام دا، پڕۆژه‌یاساكه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنی سه‌دره‌وه پێشكه‌ش و خرابووه ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه 175 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، پڕۆژه‌یاساكه به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و بووه یاسا.
به‌گوێره‌ی یاساكه دروستكردنی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن هاووڵاتییان یان به‌رپرسان یان دامه‌زراوه و داموده‌زگا حكوومی و ناحكوومییه‌كان به تاوانی گه‌وره داده‌نرێت و سزاكه‌ی به‌ندكردن تاهه‌تایه تا سێداره‌دانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در تویتێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند "ئه‌ی گه‌لی عێراق.. دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل پێویسته له‌سه‌رتان دوو ڕكاعه‌ت نوێژی شوكر بۆ خوای گه‌وره ببه‌ن".
ڕاشیگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ش بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاهه‌نگ بگێڕن بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.