ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر تۆپهاوێشتنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ڕووداوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌می پارێزگای دهۆك بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه پێویسته په‌كه‌كه ده‌ست له كرداره دژه مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌ڵبگرێت.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕأیگه‌یاند "لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی دڕندانەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) لە سنووری قەزای ئامێدی، شه‌وی ڕابردوو دوو منداڵ شەهید بوون و مندالێکیش بریندار بوو".
ڕاشیگه‌یاند " ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل بە گشتی و منداڵان بەتایبەتی دەکەین، داواش لە (پ.ک.ک) دەکەین دەست لەم کردارە دژە مرۆڤایەتییانە هەڵبگرێت".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "پێویسته په‌كه‌كه رێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت و چیتر خاکی هەرێمی کوردستان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکار نەهێنن".
سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م چه‌كدارانی په‌كه‌كه به مووشه‌ك بۆردومانی گوندی ئه‌ره‌دنای سه‌ر به شاره‌دێی بامه‌ڕنێ له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی له پارێزگه‌ی دهۆكیان كردبوو و به‌هۆیه‌وه 3 منداڵ ببوونه قوربانی.
میران عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بامه‌ڕنێ بۆ (كوردستان تیڤی) جه‌ختی كردبووه‌وه كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا 2 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و منداڵێكیش بریندار بووه.
لای خۆیه‌وه عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك جه‌ختی كردبووه‌وه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
هه‌ر له شه‌وی ڕابردوودا له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له خاڵێكی پێشمه‌رگه كردووه و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار ببوو.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه هاشم تروانشی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كانی ماسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: كاتژمێر 8:30ی شه‌وی ڕابردوو له چیای گامنێركی له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ته‌قه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌ك به چه‌كی قه‌ناس بریندار ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.