به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵساوه به كوشتنی كوڕه‌كه‌ی و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته نێو زێی گه‌وره‌ی كه‌ڵه‌كه‌وه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی هه‌واڵده‌رێكه‌وه زانیارییمان پێگه‌یشت له ئه‌نجامدانی تاوانێك و كوشتنی كه‌سێك له قه‌زای خه‌بات، دوای ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕێگه‌ی پێكهێنانی تیمێك راسته‌وخۆ ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد و چووه شوێنی ڕووداوه‌كه، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه تاوانه‌كه ئه‌نجامدراوه، دواتریش باوكه دانی به‌وه‌دانا كه هه‌ڵساوه به خنكاندن و كوشتنی كوڕه‌كه‌ی و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته نێو زێی گه‌وره‌ی كه‌ڵه‌كه‌وه.
تاوانه‌كه كاتژمێر 3 به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌م ئه‌نجامدراوه، باوكه‌كه مه‌به‌ستی له فڕێدانی ته‌رمی كوڕه‌كه‌شی بۆ ناو زێی گه‌وره‌ی كه‌ڵه‌ك شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه بووه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به كه‌متر له 24 كاتژمێر توانیان تاوانه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و تۆمه‌تباره‌كه‌ش بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌و باوكه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ناوی (س. ص) له‌دایكبووی 1969، كوڕه‌كه‌شی ناوی (س. س) ته‌مه‌نی 30 ساڵه و خێزانداره و خاوه‌نی 2 منداڵه.
هێزه‌كانی پۆلیس شوێنی فڕێدانی ته‌رمه‌كه‌یان بۆ ناو ئاو دیاری كردووه و ئێستا به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی غه‌واس له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كه ده‌ربهێنن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش، به گوێره‌ی گوته‌ی باوكه‌كه كه كوڕه‌كه‌ی كه‌سێكی خراپ بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌ری و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بووه خراپ بووه و كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكردوون، بۆیه هه‌ڵساوه به كوشتنی كوڕه‌كه‌ی.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه باوكه‌كه ئێستا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه و له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسه.
وێنه: سوفیان سلێمان وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه به‌ده‌ستی باوكی كوژراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.