به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی دوو حاڵه‌تی خۆكوشتنی ئافره‌ت له شارۆچكه‌ی كه‌لار ڕوویانداوه و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له دوو حاڵه‌تی جیادا له شارۆچكه‌ی كه‌لار دوو ئافره‌ت خۆیان هه‌ڵواسیوه و كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
ڕاشیگه‌یاند: حاڵه‌تی یه‌كه‌م درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شارۆچكی کەلار ڕوویداوه، كاتێك تەرمی ئافرەتێک لە نەتەوەی عەرەب بەناوی (خ. خ. ع) لەدایکبووی 2000 کە ژنی ماڵەوە بووە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە وتەی کەسوکاره‌كه‌ی ئافره‌ته‌كه ته‌نیا سێ مانگە هاوسه‌رگیری کردووە و ئەمشەو خۆی هەڵواسیوە و به‌هۆیه‌وه گیانی لەدەستداوە.
سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی دووه‌م، مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال ڕأیگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە شاره‌دێی قۆرەتوو تەرمی کچێک بەناوی (ج. س. ا) لەدایکبووی 2007 هێنرایە بەشی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هه‌مانشێوه ئافره‌ته‌كه بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا توێکاری بۆ هه‌ردوو تەرمەکه کراوە و پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەکان کردۆتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.