Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 23:23

تەندروستی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە پاکوخاوێنی نەخۆشخانەی ڕزگاری، جەختی کردۆتەوە کە لایەنی کەمتەرخەم ڕێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا نووسیویەتی "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کورتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا دەربارەی پاکوخاوێنی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری دەستبەجێ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانی پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوەی کردووە."

هەروەها نووسیویەتی " لێژنەکە بەدواداچوون لەم بابەتە و ڕاستی و دروستی ئەم ڤیدیۆیەیە دەکات، لێپێچینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر لایەنی کەمتەرخەم دەگیرێتەبەر."

تەندروستی هەولێر جەختی کردۆتەوە کە "بۆ هەموو لایەک ڕوون دەکەینەوە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و بەردەوامیدان بە پاكوخاوێنی و سەلامەتی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان لە بنەما سەرەتاییەکانی کارکردنی نەخۆشخانەکان دەبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.