Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 23:18

جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەمڕۆ هەینی جوتیارانی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەن.

لە ئاگادارییەکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان هاتووە "سەرجەم جوتیارانی ناوچەی قوشتەپە و دەوروبەری ئاگادارتان دەکەین سبەی شەممە دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەین."

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "لەو ناوچەی ئاماژەمان پێ کرد ئەو جوتیارانەی ناویان لە سیدی هەیە لەلامان سەردانی کشتوکاڵی قوشتەپە بکەن."

پێشتر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی فیدراڵ، ڕۆژی چوارشەممەیان 25/05/2022 وەک یەکەم ڕۆژ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.