Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 23:20

سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكڕۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆك ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و پێشهاتە ئەمنییەكان و دەستوەردانی دەرەكییان لە كاروباری عێراق تاوتوێ كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆكی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە سەرۆک ماکرۆن كرد.

سەرۆكی فەڕەنساش سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ گیانلەدەستدانی ئەوانەی لە تەقەکردنەکانی دوێنێ لە بامەڕنێ لە سنووری دھۆک بوونە قوربانی.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و سەردانەکەی سەرۆک ماکڕۆن بۆ هەرێمی کوردستان تەوەرێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.