Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:10

مه‌كته‌بی سیاسی پارتى پیرۆزبایى لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دەکات

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان پیرۆزبایی لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دەکات، بەبۆنەی بەستنی  دووه‌مین كۆنگرەی بەرەی تورکمانی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامەکەیدا جەختی کردۆتەوە کە هیوادارن بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌ خزمه‌تی قوڵتركردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراقی بێت به‌ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ و ئایین ئایینزاكان.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

به‌ڕێز / حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی

به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنی  دووه‌مین كۆنگرەی به‌ره‌ی توركمانی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه ‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

نەتەوەی توركمان لە عێراق و لە هەرێمی كوردستاندا پێكهاتەیەكی گرنگە بۆیه‌ هیوادارین بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌ خزمه‌تی قوڵتر كردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراقی بێت به‌ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ و ئایین ئایینزاكان، هه‌وڵێك  بێت له‌ پێناو به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن و هاوخه‌باتی هێز و لایەنه‌ سیاسیه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و خۆشگوزه‌رانی بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق.

دووباره‌ پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین به‌ره‌ی توركمانی عیراقی  له‌ ئه‌رك و چالاكیه‌كانی پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن...

  مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

27ـی 5ـی 2022

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.